به ڤیدیۆ... ناوبژیوانێك به ده‌مانچه و فیشه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر یاریزانێك
پۆلیسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ناوبژیوانێكیان له ناوچه‌ی ئۆكلاهاما ده‌ستگیر كرد كه به ده‌مانچه فیشه‌كی له دژی یاریزانان و هانده‌ران ته‌قاندووه.
له خولێكی تیپی میللییه‌كانی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی ناوبژیوان كارتی سوور له دژی یاریزانێك به‌كاردێنێت، به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایی هانده‌ران و یاریزانانی لێده‌كه‌وێته‌وه، ناوبژیوانه‌كه‌ش بۆ به‌رگریكردن له خۆی به‌ره‌و نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌چێت و به ده‌مانچه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه بۆ ترساندنی به‌رامبه‌ره‌كانی فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنێت و دواتر ده‌ستگیر ده‌كرێت.