هه‌رێمی كوردستان.. تادێت خواست له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسین زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
لەدوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بۆ دابینکردنی ڤاکسین، توانراوە تا ئێستا زیاتر لە یەك ملێۆن پێکوتە بۆ ھاووڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان دابین بکرێـت، هاوكات ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینیش زیادکراون، بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا زۆرترین ھاووڵاتی ڤاکسین وەربگرن، له هه‌مان كاتدا رۆژانە خۆتۆمارکردن لە سایتی ئەلیکترۆنی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بەردەوامە و تادێت رێژەکە لە بەرزبوونەوەدایە.
له‌كاتێكیشدا به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، رۆژانه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم ڤاكسین وه‌رده‌گرن، دكتۆره سۆزان سابیر، بەڕێوەبەری سەنتەری برایەتی خێزانی له هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وله‌ویه‌تی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا زیاتر به كه‌سانی به‌ساڵاچوو و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی له‌زووه‌وه ناوی خۆیان له سیسته‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڤاكسینه‌كه‌یان پێ بده‌ن.
هه‌وه‌رها گوتی: ئێستا خواستی هاووڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین زۆر زیادی كردووه و خه‌ڵك به‌لێشاو داوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن هه‌موویان له رۆژێكدا به‌ڕێبكه‌ن و دڵنیاییش ده‌داته هاووڵاتییان، كه رێژه‌ی ته‌واوی ڤاكسین له‌به‌رده‌ستیاندایه و هه‌موو هاووڵاتییان ڤاكسین وه‌رده‌گرن.
ئه‌وانه‌ی كه پێشتر له په‌تای كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ڤاكسین تاكه رێگه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه، ئه‌حمه‌د ئیبراهیمیش یه‌كێكه له‌و هاووڵاتیانه‌ی پێشتر تووشی ئه‌و په‌تایه بووه و زۆر به‌سه‌ختی تێیپه‌ڕاندووه و سه‌ردانی بنكه‌ی پێدانی ڤاكسینی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌كه وه‌رگرێت، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "كاتێك تووشی ئه‌و په‌تایه بووم، بارودۆخم زۆر خه‌راپ بوو، زۆر منی بێهێز كرد، تائێستاش هه‌سته‌كانی تام و بۆنكردنم بۆ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤاكسین وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و په‌تایه‌ش ببێت، ئه‌وا كاریگه‌ری كه‌متره له‌وه‌ی كه ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتووه".
تا دێت رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن لە زیادبووندان، وەزارەتی تەندروستیش بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکات، ژماره‌ی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینی زیادکردووە و لە چەند بڕیارێکی نوێشدا کاتی دەوامی سەنتەرەکان زیاد دەکرێت، جگە لەوەی ئێوارانیش سەنتەرەکان کراوە دەبن و رۆژانی پشووش دەکرێنەوە.
H.B