بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆییه‌كی "تیك تۆك" كچێك له به‌رزایی 50 مه‌تر كه‌وته‌خواره‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ" بڵاویكرده‌وه، كچێك له ناوچه‌ی ئیسه‌نیورت-ی ئیسته‌نبۆڵ له توركیا، بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆییه‌كی "تیك تۆك" له به‌رزایی 50 مه‌تر كه‌وته‌خواره‌وه.
كوبرا دۆغان، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، به‌سه‌ردانێك چووه‌ته ماڵی كه‌سێكی نزیكی خۆی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كچێكی هاوڕێی له كاتی خۆرئاوابوون چووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك، بۆ تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "تیك تۆك" و له‌و كاته‌دا كه‌وتووه‌ته سه‌ر كه‌پرێك و له‌وێوه له به‌رزایی 50 مه‌تر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و كچه‌ی له‌گه‌ڵ "كوبرا" بووه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بۆ تۆماركردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت، ساتی كه‌وتنه‌كه‌ی تۆماركراوه، دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی به تیمی پزیشكی و پۆلیسه‌وه ده‌كات، به‌ڵام تیمی پزیشكی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه كچه‌كه گیانیله‌ده‌ستداوه.
نه‌بی دۆغان، مامی "كوبرا"، له‌به‌رده‌م پزیشكی دادی بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "برازاكانم له چوونه سه‌ر باڵه‌خانه ئاگاداركردبووه‌وه، كه مه‌ترسی هه‌یه و نه‌چنه ئه‌و به‌رزاییه، به‌ڵام ئه‌وان به قسه‌یان نه‌كردم".
گوتیشی: "كه‌موكوڕی له باڵه‌خانه‌كه هه‌بووه و كه‌مته‌رخه‌می لێكراوه، كه پارچه پلاستیكێكی لاواز له‌سه‌ر كه‌پره‌كه دانراوه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به پارچه‌یه‌كی پته‌و دابپۆشرێت".
مامی "كوبرا" جه‌ختی كرده‌وه، باڵه‌خانه‌كه كه‌لوپه‌لی سووك و هه‌رزانی تێدا به‌كارهاتووه و بۆ ئه‌مه به توندی به‌دوای دۆسیه‌ی مردنی برازاكه‌ی ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای وه‌رگرتنه‌وه ته‌رمه‌كه، "كوبرا" بۆ ناوچه‌ی میدیات-ی ماردین ده‌گوازینه‌وه و له‌وێ ده‌ینێژین.
İstanbul Esenyurt’ta görüntü çekmek için çıktığı çatıdan düşen genç kız hayatını kaybetti pic.twitter.com/GE0eFco3cA
— Kurdistan24 Türkçe (@K24Turkce) August 21, 2021
د.ی