وه‌زيرى كشتوكاڵ به‌نداوى شيوه‌سوورى كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى دوو ساڵ كاركردن، به‌نداوى ناوچه‌ى شوانى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك ته‌واو كرا و عه‌بدولستار مه‌جيد، وه‌زيرى كشتووكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌نداوه‌كه‌ى كرده‌وه، كه بڕى 11 مليار دينارى تێدا خه‌رجكراوه.
بەرزی بەنداوەکە 35 مەترە و درێژی بەنداوەکەیش 375مەترە، لەلایەن کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدینەوە نەخشەسازی بۆ کراوە بەپێ بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵیش 300م لەچواردەوری بەنداوەکە ئەو جوتیارانە قەرەبووکرانەتەوە، کە زیانیان پێ گەیشتووە بەھۆی ئەو بەنداوە.. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش گلەیی لەحکومەتی عێراق دەکات کە ھاوکاری ئیدارەی شارەکەیان ناکات.
بەپێ وتەی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاوی بەنداوی شیوەسوور لەتاقیگەکانی ھەرێم تێست کراوە و لەئەنجامدا ئاوی چەمەکە پەسندە بۆ بەکارھێنان بەمەبەستی کشتوکاڵ و ئاودێری.