گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە شاری سلێمانی کرایەوە
K24- سلێمانی:
گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە شاری سلێمانی کرایەوە، ئەم پێشانگایە بۆدووەم ساڵە ئەنجام دەدرێت، گەنجان و داھێنەرانی کوردستان پڕۆژە تەکنەلۆژییەکانیان بۆ میوانانی پێشانگاکە نمایش دەکەن. ھەر لە پێشانگاكە سیڤی داھێنەرەكان ئامادەكراوە و دەدرێتە ئەو خاوەن كار و كەسانەی كە سەردانی پێشانگاكە دەكەن، بە مەبەستی رەخساندنی ھەلی كار.
بەھجەت عهلی، گەنجێکی دانیشتوی رانیەیە و بەشداری پێشانگاکەی کردووە و تایبهت بۆ كوردستان24 گوتی: ئەو ئەپڵیکەیشنێکی دروست کردووە، دەتوانرێت لە رێگەی ئامێری زیرەکەوە کۆنترۆڵی کارەبای ماڵان و شوێنە گشتیەکان بکرێت، ئەگەر ئەو کەسە خۆشی لەوێ نەبێت.
ھەربەشداربویەك لە لایەن رێکخەرانی پێشانگاکەوە 100 سیڤیی بۆ ئامادەکراوە، بۆ ئەوەی بدرێت بەو کەسانەی کە سەردانی پێشانگاکە دەکەن، بۆ ئەوەی توانا و بەھرەی گەنجانی بەشداربوو بۆ میوانان روونبکرێتەوە و بتوانرێت گرێبەستی کار واژۆ بکەن.
لە پێشانگاکەدا 52 بەھرەمەندی بواری تەکنەلۆژی بەشدارییان تێدا کردووە، رۆژانی 21 تا 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە پێشوازی لە میوانانی دەکات، لە کۆتا رۆژیشدا لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە یەکەم و دووەم و سێھەمی پێشانگاکە دەستنیشان دەکرێت و خەڵاتی تایبەتیان پێدەدرێت.
H.B