برایه‌ك خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) رایگه‌یاند، كه‌سێكیان له گه‌ڕه‌كی "كوردستان" له هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه، كه خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس له رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی "كوردستان" له هەولێر ئاگاداركرانه‌وه، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و دەرکەوت، کە کچێك بە ناوی (ئه‌سماء) لەلایەن براکەیەوە بە ناوی (ر. ا. ف.)، تەمەن (27) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، تۆمەتباره‌كه دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە به‌رده‌وامه.
د.ی