هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی چێنراویان له "زینی وەرتێ" پووچەڵکردەوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) رایگه‌یاند، به‌شی ئه‌ندازیاری سه‌ربازیی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه توانیان بۆمبێكی چێنراو له سنووری (زینی وەرتێ) پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه، كه لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەو ئاراستەیەن، هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەشی ئەندازیاری سەربازی (هندسة العسكریة)ی هێزەکانی پشتیوانی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری لیوای 7 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە (زینی وەرتێ)، توانیان جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 29 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نووساندوە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو، پووچەڵ بکەنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن، کە هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە.
د.ی