ماتیۆ تولەر: پێشکەوتنی باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبووە

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: بایدن پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات
ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق
ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

K24 - هەولێر

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروست بووە.

ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێشکەوتنێکی بەرچاو لە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان دروست بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتە دەمێننەوە، هەندێ گرووپ لە عێراق بەربەست بۆ ‌حکومەت دروست دەکەن.

راشیگەیاند، هەندێک گرووپ لە عێراق هەن، کار بۆ دژایەتیکردنی ئەو عێراقیانە دەکەن کە دەیانەوێت وڵاتەکەیان بنیات بنێن.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا داعش لە توانایدایە کە دۆخی لاوازی ئەمنی لە عێراق بقۆزێتەوە.

گوتیشی "بایدن پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات. لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە خۆیان لە ساختەکاری هەڵبژاردن بەدوور بگرن".

ماتیۆ تولەر، باسی لەوەشکرد "پێویستە ئێران رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و عێراق و ئەفغانستان لەگەڵ یەکتر بەروارد ناکرێن و دوو شوێن و ئەرکی جیاوازن".