به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. گەورەترین شاری كولتووری گەشتیاری لە چین كرایەوە

K24 - هه‌ولێر:

سەرمایەدارێكی چین، گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری بە ناوی شاری واندای كولتووری گەشتیاری لە شاری نان چانگی چین كردەوە، ئەم پرۆژەیە بەگەورەترین پڕۆژەی كەرتی گەشتیاری و شاری خۆشگوزەرانی لە چین هەژمار دەكرێت، كە زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری تێچووە، بەمەش شاری واندا دەبێتە ركابەری شاری دیزنی ئەمریكا كە ساڵی رابردوو لە شەنگەھای ئەو وڵاتە كرایەوە.

دەرگای گەورەترین پاركی خۆشگوزەرانی بە ناوی شاری واندای كولتووری گەشتیاری بە رووی دانیشتوانیدا كردەوە، چینییەكان ئەم جارە  لە بواری كولتووری گەشتیاری ھەنگاوێكی گەورەیان ناوە، كەدەبێتە گەورەترین پرۆژە لەسەر ئاستی جیھان، پیاوە دەوڵەمەندەكەی چینیش كە خاونی ئەم پرۆژەیەیە دەڵێت كردنەوەی ئەم شارە نیشاندانی كولتووری چینییەكانە.

وانگ جیان لین، خاوەنی كۆمپانیای واندا له‌ باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ گوتی: "كولتووری چین بۆ ماوەی 2 ھەزار ساڵ رابەرایەتی كردووە، لە ماوەی 300 ساڵی رابردووش بەھۆی داگیركاری و تێكەڵبوونی كولتووری بیانی، تارادەیەك كولتوورمان فەرامۆشكرابوو، بەڵام ئێستا چینییەكان زۆر لەوە زیاتر پەرە بە كولتووری خۆیان دەدەن و پێشی دەخەن، دەمانەوێ پرۆژەی تایبەت بەخۆمان ھەبێت و كۆمپانیا چینییەكان ببنە براندی جیھانی".

شاری واندای كولتووری گەشتیاری دەكەوێتە شاری نان چانگی رۆژھەڵاتی چین، ئەم پرۆژەیە زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری تێچووە، كە تێیدا گەورەترین باخچەی ئاوی لە جیھاندا بوونی ھەیە و ئەمە جگە لەوەی كۆمپانیای وەندا گرنگییەكی زۆری بە شاری یاری داوە، كە نزیكەی 800 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج كراوە، ھەر لەم پرۆژەیە  ناوەندێكی بازرگانی گەورە و ھەروەھا سینەما و چێشتخانە و ھۆتێل و چەندان بەشی دیكەی لێكراوەتەوە، بەم پرۆژەیەش چین ركابەری كۆمپانیا جیھانییەكان دەكات لە بواری كەرتی گەشتیاری.

جیمس رۆی، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بازاڕ ده‌ڵێت: "تۆ دەتوانیت بڵێیت كە ئەو چی كردووە، چۆن باشترین شوێنی بۆ پاركەكەی ھەڵبژاردووە، ئەو گرانبەھا ترین شوێنی بۆ ئەو پاركە ھەڵبژاردووە، گرنگی بە كولتووری چین داوە و باش دەزانێت چۆن برەو بە پرۆژەكە بدات، ئەمە كارێكی ناوازەیە، لەم پرۆژەیەدا پێویست ناكات بیر لەوە بكاتەوە پارەیەكی زۆر بەدەست بێنێت، بەڵكوو پرۆژەكە خۆی جێگەی بایەخە و شوێنێكە بۆ بەدەستھێنانی سەرمایەیەكی زۆر".

لە یەكەم رۆژی كردنەوەی دەرگای شاری "واندا" بە ھەزاران گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی بە 30 دۆلار، تكیتی چوونە ژوورەوەیان بڕیبوو، ھاوڵاتیانیش بە بینینی بەشەكانی شارەكە سەرسامبوون و بەكارێكی نایابیان ناودەبرد، پێشیان وابوو ھەبوونی ئەم جۆرە پرۆژانه‌، پیشاندانی توانای وەبەرھێنەری چینییە بە جیھانی دەرەوە.