کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
کەشناسی
کەشناسی

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 40 و سلێمانی و هەڵەبجە 41 و دهۆک 39 و لە کەرکووک 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چەند پلەیەکی دیکە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاندووە، له‌ ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌وه‌  پله‌كانى گه‌رما به‌ره‌به‌ره‌ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌، پێشبينی ده‌كرێ رۆژی سێشه‌ممه‌ بگاته‌ به‌رزترين ئاست، لە هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نێوان (43-45) پله‌ى سيليزی بێت. بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى گه‌رميان و خانەقين (46-49) پله‌ى سيليزی دەبێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبچە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبچە