شوفێرێك به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر برازاكه‌ی كه‌وت

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (22ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) له گوندی "گرده‌گۆزینه"ی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار شوفێرێك له‌به‌رده‌گای ماڵی خۆیان برازایه‌كی خۆی به ئۆتۆمبێل شێلاوه، كه ته‌مه‌نی برازاكه‌ی ساڵێك و نیوه.
مقدەمی مافپەروەر، "عه‌لی جەمال قدووری"، به‌ڕیوه‌به‌ری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ربەیانی ئەمڕۆ لە گوندی "گردەگۆزینە" سەر بەقەزای کەلار شۆفێرێك کە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیسی پێ بووە، لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بەهەڵە برازایەکی خۆی شێلاوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، منداڵه‌كه تەمەنی یەك ساڵ و نیوه و ناوی (ئایسان ئیسماعیل نه‌جمەدین)ـه، ئێستا بەمەبەستی توێکاری، تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ راگیراوه.
د.ی