ئینستیتوتی کەلەپوری کورد وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی و ئه‌كادیمی ناسێنرا

چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر بواره‌ جیاجیاكانی كولتووری له‌ ئینستیتوتی کەلەپوری کورد ئه‌نجام دراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە مەراسیمێکدا ئینستیتوتی کەلەپوری کورد وەك ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی ناسێنرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 رێککەوتنی لێکتێگەشتنی ھاوکاری لە گەڵ زانکۆی سلێمانی واژۆ کرد، دواتر لە ئەنجامی ئەم ھاوکارییە ئینستیتوتی کەلەپوری کورد لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رێکارێکی یاسایی و ئیداری بڕیاردرا وەك ناوەندێکی ئەکادیمی بناسێنرێت.

ئینستیتوتی کەلەپوری کورد، کە وەک رێکخراوێکی ناحوکمی کار دەکات، بە ئامانجی پێکھێنانی ئەرشیڤێك لە کولتوور و کەلەپوری کورد بە ھەموو پێكهاته‌ ئایینی و رەگەزییەکان ئەمەش بە مەبەستی تۆمارکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و لە ھەموو کەمینه‌کان کە مێژووی ھاوبەشیان ھەیە.

ئەم ئینستیوتە رۆڵێکی کارای ھەبووە لە پاراستنی سەرمایەی مەعنەویی مێژووی گەلی کورد، لە ھەنگاوێکی نوێشدا وەکو ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمی بە فەرمی ناسێنرا، ھونەرمەندی ناوداری کورد "مەزھەری خالقی"، کە سەرۆکی ئینستیوتەکەیە پێیوایە ئیدی دەتوانن بەرھەمە کەلەپورییەکانی کورد بە جیھان بناسێنن تا بزانن کورد کێیە.

زانکۆی سلێمانی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئینستیتوتی کەلەپوری کورد ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی ئەوەن ئەو ناوەندە بکەن بە ئەکادیمی، د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆش باس لەوە دەکات ئامانجیانە لە داھاتوودا لەڕێگەی توێژینەوەی زانسیتیەوە، بۆ پێشخستنی مێژووی گەلی کورد کار بکەن.

ئینستیتوتی کەلەپوری کورد ساڵی 2003 دامەزراوە، دوو بنکەی سەرەکی ھەیە، یەکێكیان لە سلێمانی و ئەوی دیکەیان لە دھۆکە، لە کەرکووك و ھەرچوار پارچەی کوردستان نوێنەرایەتی ھەیە، ئامانجی سەرەکی کۆکردنەوە و پاراستن و گەشەپێدانی کولتووری زارەکی گەلی کوردستانە، کە یەکێك لە بەندەکانی مافی مرۆڤە، له‌و ماوه‌یه‌ی ئینیستوته‌كه‌ دامه‌زرازه‌، ساڵانه‌ چه‌ندین قوتابی زانكۆكانی كوردستان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بواره‌ جیاجیاكانی كولتووری له‌ ئینستیتوتی کەلەپوری کورد ئه‌نجامداوه‌.

د.ی