تاڵیبان توندی كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وڵاتانی رۆژئاوایی، بڵاویانكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رێككاره ئه‌منییه‌كانی له پایته‌ختی ئه‌فغانستان و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی توندكردووه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابول، به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له ئیداره‌ی پێشوو كاریان كردووه و هاوكاری بیانییه‌كانیان كردووه، پشێوی كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ته‌قه به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فغانییانه‌دا ده‌كه‌ن، كه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه و ئێستا ده‌ترسن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێڵن.
هێزه‌كانی تاڵیبان له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێڵن، ریز ببه‌ستن و به رێكوپێكی بوه‌ستن و پشێوی نه‌نێنه‌وه.
ئاژانسه رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێن، به هۆی زه‌بری چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه ئێستا ریزی دوور و درێژ به‌ستراوون و چاوه‌ڕێی چوونه ناو فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاژانسی "ئه‌سۆشێیتدپرێس" بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پایته‌خت، هێزه‌كانی تاڵیبان بازگه‌ی كاتیان داناوه و خه‌ڵك و ئۆتۆتۆمبێل ده‌پشكنن و به دوای چه‌كدا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی تاڵیبان كاروانی سه‌ربازی و ئه‌منییان به شێوه‌ی به‌رده‌وام به ناوچه جیاجیاكانی پایته‌ختدا ده‌سووڕێنه‌وه.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو بوو، كه هێزه‌كانی تاڵیبان بێ ته‌قه چوونه ناو پایته‌ختی ئه‌فغانستانه‌وه و ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایكرد.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندین جار لێدوانیان داوه و ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه تاڵیبان هاوكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتنی هه‌موو ئه‌و بیانیانه‌ی له ئه‌فغانستانن بۆ فڕۆكه‌خانه و هه‌ر كه‌س ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی بیانی هه‌بێت رێگری لێ ناكه‌ن.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا دیمه‌نی كاره‌ساتبار له فڕۆكه‌خانه‌كه بینران، به تایبه‌تی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ده‌یان ئه‌فغانی خۆیان به فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كردبوو و دوای هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، ئه‌سۆشێیتد پرێس