سعوودییه هیوایه‌ك بۆ تاڵیبان ده‌خوازێت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودییه له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، "ساڵح ئه‌لسحیبانی" رایگه‌یاند، ریاز هیوا خوازه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌فغانییه‌كان كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له خاكی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن.
كۆنگره‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستیپێكرد و له‌و كۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌ری سعوودییه گوتی: پێویسته تاڵیبان و هه‌موو لایه‌نه ئه‌فغانییه‌كان پارێزگاری له سه‌روماڵی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
گوتیشی: سعوودییه هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕه و به‌رده‌وام پشتیوانی له ئاشتی و سه‌قامگیری و هاوكاری و یه‌كخستنی ریزی گه‌لی ئه‌فغانستان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ریاز هانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات، په‌له بكه‌ن له پشتیوانیكردنی مرۆیی و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: واس