پوتن: لاڤرۆڤ هێرشبه‌ره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڵوێستی "هێرشبه‌رانه"ی هه‌یه له به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی رووسیا له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ئه‌مڕۆ "پوتن" له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حزبی فه‌رمانڕه‌وای رووسیا (رووسیای یه‌كگرتوو) كۆبوویه‌وه و تێیدا ستایشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد.
"پوتن" گوتی: پێشتر دیپلۆماتیكی رووسیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بوویه‌وه، چونكه هه‌ڵوێستی ناڕوونی هه‌بوو له باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ره‌وشه‌كه ته‌واو جیاوازه. ئه‌مه نهێنییه‌ك نییه بیدركێنم، به‌ڵام هه‌ڵوێستی دامه‌زراوه‌ی دیپلۆماتیمان چالاك و هێرشبه‌رانه‌یه.
سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی به بزه‌وه گوتیشی: هه‌ندێك جار ناچارم به بیر سێرگی لاڤرۆڤ بهێنمه‌وه، كه ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، نه‌ك وه‌زیری به‌رگری.
سه‌رچاوه: RT