سوپای ئەمه‌ریکا کەمپێکی کاتیی لە ئەڵمانیا بۆ په‌نابه‌رانی ئەفغانی دروست دەکات

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس رایگه‌یاند، هەزاران كه‌س له‌و ئەفغانیانه‌ی دوای هاتنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه و داوای په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، بە ڤیزای تایبەت لەڕێگەی فڕۆکەی سەربازی ئەمه‌ریکییەوە لە کابول گوازراونەتەوە بنکەیەکی سەربازی سوپای ئەمه‌ریکا لە ئەڵمانیا، ئێستا کەمپێکی بچووکیان بۆ دروستکراوە، تاوەکو پڕۆسەی نیشتەجێكردنیان لە ئەمه‌ریکا یەکلایی دەکرێتەوە.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێدا، له‌كاتێكدا پشێوییه‌كی زۆر له دۆخی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان هه‌یه، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئه‌فغانیانه له شاری كابول و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ماون، كه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان جێبهێڵن و ژیانی خۆیان له مه‌ترسی رزگار بكه‌ن.
به‌گویره‌ی ئه‌و ئاژانسه، ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، له كه‌مپێكی كاتی له بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رامشتاینی باشووری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ ده‌كرێن، تا ئه‌و كاته‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆتایی دێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بەگوێرەی ئه‌و پلانه‌ی كه جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، پێویستە تا 31ـی ئەم مانگە هیچ سەربازێکی ئەمه‌ریکی لە ئەفغانستان نەمێنێت، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆری ئەفغانییه‌كان لە ترسی بزووتنەوەی تاڵیبان هەوڵی چوونە نێو فڕۆکەخانەی کابول بدەن و بەختی خۆیان بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی دیکە تاقی بکەنەوە.
جێگای ئاماژه‌یه، دوای هاتنی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له حكومه‌تی پێشوو، ئاپۆرای خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له ترسی سه‌ركوتكارییه‌كانی تاڵیبان روویان له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كرد، به‌و هیوایه‌ی خۆیان له‌و وڵاته رزگار بكه‌ن و له دیمه‌نی ده‌یان گرته‌ی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرانه‌وه، نیشان ده‌درا، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌فغانی هه‌وڵیان ده‌دات خۆیان به‌و فڕۆكانه‌وه هه‌ڵواسن، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هه‌ڵده‌فڕین و چه‌ند كه‌سێك له ئاسمان كه‌وتنه خواره‌وه.
H.B