ئاسنگه‌ر و خاوه‌ن مۆلیده له‌سه‌ر قیمه‌ی عاشوورا بوو به شه‌ڕیان
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی چه‌كداری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی قیمه‌ی عاشوورا له پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق له‌نێوان ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا روویدا و كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به ئاژانسی هه‌واڵی "عین العراق نیوز"ی راگه‌یاندووه، سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه به ده‌مه‌قاڵی له نێوان فیته‌رێكی ئاسنگه‌ر و خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی قیمه‌ی عاشوورا له گه‌ڕه‌كی عه‌دن له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف روویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه، شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه روویدا و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانی عێراق بڵاوبووه‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا دیاره كه ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی قیمه و برنج له یه‌كێك له شاره‌كانی عێراق ده‌بێته شه‌ڕیان و به مه‌نجه‌ڵ له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و شاره بكه‌ن، كه شه‌ڕه‌كه لێ روویداوه.
شەڕە مەنجەڵ لەسەر قیمە دەستیپێکرد قیمە خواردنێکی تایبەتە لە رۆژانی مەراسیمی یادی عاشووڕا دروست دەکرێ
H.B