پاریس ئامادهیی بۆ ریال مهدرید دهربڕی دهستبهرداری مباپێ بێت
پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری کیلیان مباپێ ببێت بەڵام چەند مەرجێکی قوڕس لەسەر ریال مەدرید دادەنێت.
بەپێی تۆڕی دێڤینسا سێنتراڵی ئیسپانی ریال مەدرید هێشتا بە هیوایە کە پاریس دەرگای گفتوگۆکان بکاتەوە لەسەر بابەتی گواستنەوەی مباپێ پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەکان دابخرێت، ئاماژە بەوە کراوە بە چەند مەرجێکی قورس ئامادەیە دەستبەرداری هێرشبەرە فەرەنسیەکە ببێت.
سەرچاوە ئیسپانیەکە مەرجەکانی ئاشکرا کردووە کە پاریس دەیەوێت پارەی تەواوی گرێبەستەکە وەربگرێت و داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات جگە لەم بڕە پارەیە دوو یاریزانی لە ریال مەدرید دەوێت و یەکێکیشیان فێرلان مێندی یاخود کاسێمیرۆ بێت، بەڵام ریال مەدرید نایەوێت دەستبەرداری هیچ یەکێک لەو یاریزانانەی بێت.
كلیان مباپێ تهمهن 22 ساڵ، له یانهی مۆناكۆ دهركهوت، له هاوینی 2018 به گرێبهستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ یانه پاریسییهكه له كۆی 174 یاری 134 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.