په‌نجشیر له لێواری كه‌وتنه
K24 - هەولێر:
رۆژ له دوای رۆژ، دۆخی ویلایه‌تی په‌نجشیری ئه‌فغانی، زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی بزووتنه‌وه‌یه‌كی دژ به تاڵیبان، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌سعود دایه، كوڕی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌فغانستان، ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له ویلایه‌تی په‌نجشیر له نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هێزه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی گه‌وره‌ی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌فغانستان، ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود، دروست بێت، كه له پێشتردا به (شێری په‌نجشێر)، ناسرا بوو.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود، بۆ رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت)، رایگه‌یاند، ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بكه‌ن، ره‌تی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه به هێزی چه‌كه‌وه خۆیان له په‌نجشیر، بسه‌پێنن.
روونیكرده‌وه، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن حكومه‌تێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان پێكبهێنین، ئه‌میش له رێگه‌ی گفتوگۆی سیاسی، قبوڵی ئه‌وه ناكرێت حكومه‌تێكی توندڕه‌وی تاكڕه‌و له ئه‌فغانستان دروست بكرێت، كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و ته‌واوی جیهان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان مۆڵه‌تی (4) كاتژمێری به سوپاكه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود داوه، تاوه‌كو ویلایه‌تی په‌نجشێر چۆڵ بكه‌ن، جیا له‌و، ئه‌مڕوڵڵا ساڵح ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشووی ئه‌فانستانیش له ویلایه‌تی په‌نجشێر ماوه‌ته‌وه، ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ته‌سلیمی سوپای تاڵیبان ببنه‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود راشیگه‌یاندووه، كه رووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و ویلایه‌ته ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی پێوه دیاره، بۆ ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕێكی قورس و له لێواری كه‌وتنیشه.
ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود، له‌ساڵی 1953 له دایك بووه، له ساڵی 2001، له دوای هێرشه‌كانی 11 سێپتێمبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌لقاعیده، به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه بن لادن، كوژرا، له ئێستادا ئه‌حمه‌دی كوڕی، سه‌ركردایه‌تی سوپایه‌ك له په‌نجشیر، ده‌كات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب