ئه‌وروپا هۆشداری له روودانی قه‌یرانی سه‌ربازی له عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
جۆزیف بۆرێل، كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌سات له ئه‌فغانستان ده‌دات و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌وروپییه‌كان خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه ئاماده بكات، كه له داهاتوودا هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه كه‌ناراوییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (AFP)، جۆزیف بۆرێل به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گوتی: "ده‌یانه‌وێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه 60 هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستان بهێننه ده‌ره‌وه، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه.. كێشه‌كه له هاتنی ئه‌فغانییه‌كانه بۆ فڕۆكه‌خانه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و رێكارانه‌ی چاودێریكردن و ئاسایش كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌پاندوویانه، زۆر توندن و ئه‌و رێكارانه كێشه بۆ ده‌رچوونی كارمه‌نده‌كانمان له ئه‌فغانستان دروست ده‌كات".
كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه گوتیشی: "دوو فڕۆكه‌خانه له كابول هه‌ن، فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌ده‌ست تاڵیبانه و هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی لێیه‌وه ئه‌نجام نادرێت. ئه‌مه‌ریكییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازییان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌و كه‌سانه سواری فڕۆكه ده‌بن، كه له فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وانه‌ی له گه‌شتی ئاسمانیی رۆژی شه‌ممه گه‌یشتنه مه‌درید، یه‌ك له‌سه‌ر سێیان ئه‌مه‌ریكی بوون".
بۆرێل جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له 31 ئه‌م مانگه به‌ته‌واوی ئه‌فغانستانیان جێهێشت، ئه‌وروپییه‌كان هیچ توانایه‌كی سه‌ربازییان بۆ كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشه‌كه‌ی نابێت و تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت".
كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، زۆر پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكرێت و روو له ئه‌وروپییه‌كان گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فه‌رمانبه‌رانی خۆتان له ئه‌فغانستان بهێننه ده‌ره‌وه، ئه‌وا پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكه‌ن، ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیان نا" و دووپاتیكرده‌وه، "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان مانای وا نییه كه دان به رژێمی ئه‌واندا بنرێت".
بۆریل هۆشداریشیدا، "مه‌حاڵه بتوانرێت هه‌موو ئه‌و ئه‌فغانیانه له كابول بهێنرێنه ده‌ره‌وه، كه پێویستییان به پارێزگاریكردن هه‌یه، ئه‌مه كارێكی ئه‌سته‌مه و پێشبینی ناكرێت. لێره‌دا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هه‌ندێكیانه، ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تا هاووڵاتییه‌كانمان و ئه‌و ئه‌فغانیانه بهێنینه ده‌ره‌وه، كه كاریان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رووده‌دات، كاره‌ساته" و ده‌م به پرسیاره‌وه گوتی: "بۆچی كاره‌كه به‌مشێوه‌یه روویدا؟".
ئاشكراشیكرد، "له مانگی یۆلیۆ له هه‌رێمی ته‌شقه‌ند چاوم به سه‌رۆك ئه‌شره‌ف غه‌نی كه‌وت. ئه‌و هه‌ستی به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كرد. پێیڕاگه‌یاندم، كه به‌بێ پاڵپشتی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ناتوانێت كۆنترۆڵی وڵاته‌كه‌ی بكات و پێویسته سه‌ربازان بگه‌ڕێنه‌وه كابول".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وروپییه گوتی: "غه‌نی كاتی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته جێبه‌جێ بكات، سوپای ئه‌فغانستان ره‌تیكرده‌وه شه‌ڕ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌كی ته‌واویشیان به‌ده‌سته‌وه بوو. سه‌یری ئه‌و بڕه زۆره‌ی چه‌ك بكه‌ن كه بۆ تاڵیبانی جێیهێشتووه!!. سوپا بێ‌ئومێد ببوو".
بۆرێل گوتی: "هه‌ست به داخێكی گه‌وره ده‌كه‌م بۆ ئه‌و شێوازه‌ی رووداوه‌كان، به‌ڵام هیچ كه‌سێك رای ئه‌وروپای له‌و باریه‌وه وه‌رنه‌گرت".
H.B