واشنتن: ئه‌فغانییه‌كان پێمان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ خۆتان بمانبه‌ن
K24 - هەولێر:
چه‌كدارانی تاڵیبان، هێزێكی تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابول جێگیر كرد، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌و پشێویه‌ی نێو فڕۆكه‌خانه‌یان خسته ئه‌ستۆی ئه‌و هێزه‌ی تاڵیبان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا (30) هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستانه‌وه گوازراونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌میر خان موته‌ققی، سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری تاڵیبانه، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌م هه‌موو هێز و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی به‌رده‌ستییه‌وه، نه‌یتوانی كۆنتڕۆڵی دۆخی فڕۆكه‌خانه بكات، ئاشتی باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌فغانستان كێشاوه، ته‌نها فڕۆكه‌خانه نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئیداره‌ی ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، تاڵیبان به‌دوای پلانێكی تۆكمه‌یه، وا بكه‌ن ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان ئه‌فغانستان چۆڵ بكه‌ن، كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پشێوییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ش، ئه‌سته‌مه.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا، (30) هه‌زار ئه‌فغانی و ئه‌مه‌ریكی گواستووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه.
راشیگه‌یاند، بارودۆخی كابول له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه، جیا له‌وه‌ش، به‌هه‌زاران خه‌ڵكی ئه‌فغانی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كۆبوونه‌ته‌وه، به سه‌ربازان ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ خۆتان بمانبه‌ن.
لویس ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌پارێزێت، له‌وێش ده‌مێننه‌وه تا دوا ئه‌مه‌ریكی ده‌گوازنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه چاوه‌ڕێن له ئه‌فغانستان بچنه ده‌ره‌وه، رۆژانه‌ش خه‌ڵك له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانی فڕۆكه‌خانه ده‌كوژرێن و بریندار ده‌كرێن، به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆر له ئه‌فغانستان و هه‌ڵاتن له‌ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان، پشێوییه‌كی زۆر دروستبووه.
پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له حاڵی ئێستادا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نه‌یه‌ن، چونكه ره‌وشی ئه‌منی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه به یه‌كجاره‌كی شڵه‌ژاوه، تا ئه‌و كاته‌ی كه رێنمایی تازه له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی پێیان ده‌گات، بۆیه پنتاگۆن بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان له شوێنێكی كابول كۆبكاته‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌یان بكات، بیانگوازێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، له‌مباره‌وه‌ش ته‌واوی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاگادار كراونه‌ته‌وه، تاوه‌كو هاوكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناو ئه‌فغانستان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جۆزیب بۆڕیڵ، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، زۆر ئه‌سته‌مه كه تا سه‌ری ئه‌و مانگه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بتوانن ته‌واوی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌وروپی، له ئه‌فغانستان بگوازنه‌وه، ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب