دیپای تووشی پێکان بوو

مێمفێس دیپای
مێمفێس دیپای

مێمفێس دیپای تووشی پێکان بووە، گومان دەکرێت لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا ئامادە بێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە مێمفێس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی تووشی پێکان بووە، بەڵام تا ئێستا بارسێلۆنا هیچ بەیاننامەیەکی لەمبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، دیپای لەدوای شووتە بەهێزەکەی کە یەکەم گۆڵی بە درێسی بارسێلۆنای پێ تۆمارکرد هەستی بە ئازار کردووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت لە یاریی داهاتوو بەرامبەر خیتافی بێبەش دەبێت یان نا.

هەریەکە لە سێرخیۆ ئەگوێرۆ و عوسمان دێمبلی پێکانیان هەیە و لەدوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بارسێلۆنا بە دەست نەبوونی هێرشبەرەوە دەناڵێنێت، پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی داهاتوو فیلیپ کۆتینهۆ بگەڕێتەوە و دەرفەتی یاریکردنیش بە یوسف دێمیر بدرێت.