منداڵێك له دارستان ون ده‌بێت و سه‌دان كه‌س به‌داویدا ده‌گه‌ڕێن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، منداڵێك له رووسیا كه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه، له دارستان ون بوو و بۆ ماوه‌ی 3 شه‌و و رۆژ له دارستاندا مایه‌وه، هه‌رچه‌نده مه‌ترسی ئاژه‌ڵی ده‌ڕنده‌شی له‌سه‌ر هه‌بووه.
لیودا كوزینا، كاتێك له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یان له شاری "ئۆبنینسك" له ناوچه‌ی "سمۆلینسك"ی رووسیا یاری ده‌كرد، به‌بێ ئاگاداری دایك و باوكی دووركه‌وته‌وه و ون ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دایك و باوكی لیودا به‌رگری شارستانیان ئاگادركردووه، كه كچه‌كه‌یان ونبووه، بۆ ئه‌مه‌ش 500 كه‌س له ناو دارستاندا به‌دوای ئه‌و كچه یه‌ك ساڵییه‌دا ده‌گه‌ڕان، هه‌رچه‌نده تیمی گه‌ڕان بێئومێدبوون و دواتر له گه‌ڕان وه‌ستاون و ویستوویانه پشوو وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌ناوكاو گوێیان له ده‌نگه‌ده‌نگێك بووه.
ژماره‌یه‌ك له‌و پیاوانه‌ی تیمی گه‌ڕان بانگی منداڵه‌كه‌یان كردو‌وه، دووباره هه‌ستیان به ده‌نگه‌كه كردو‌وه، كه له ده‌نگی "جیڕه‌ی ده‌رگا" ده‌چوو، دواتر به‌دوای ده‌نگه‌كه‌دا چوون و كچه یه‌ك ساڵه‌ییه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی تیمی رزگاركردن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك منداڵه‌كه‌مان بینی، مێرووله ته‌واوی جه‌سته‌ی داپۆشیبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بوو، منداڵه‌كه هێشتا زیندووه، له‌خۆشیدا زۆربه‌مان گریاین، خۆبه‌خش و پیاوانی رزگاركردن و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش بۆ منداڵه‌كه ده‌گریان.
ئاننا كوزنیتسوڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری منداڵان له "كرملین" گوتی: "لیودا له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانه له ناوچه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت، دواتر بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
د.ی