تاڵیبان نازانێت چۆن لێشاوی هه‌ڵاتنی خه‌ڵك راگرێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دیمه‌نی هه‌ڵهاتن و كۆچكردن له ئه‌فغانستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی خراپه‌وه، كه نه به بزووتنه‌وه‌ی تالیبان كۆنترۆڵ ده‌كرێت نه به هاوپه‌یمانی ناتۆ، كه تاكه ده‌روازه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای جێهێشتنی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-ه.
(كابول) ئه‌و پایته‌خته‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی رایكرد و به‌جێیهێشت، هێشتا نائارامه و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی تاڵیبانه‌وه دیارده‌ی چه‌كداری و فڕكان فڕكانی ئۆتۆمبێل درێژه‌ی هه‌یه، هێشتا حكومه‌تێك دروستنه‌كراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری هاووڵاتیان، خه‌ڵكیش په‌یتا په‌یتا وڵات جێده‌هێڵێت.
رۆشنبیر و مامۆستایانی زانكۆی كابول-یش داوا له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌ن كه چه‌كداری له‌ناو شار قه‌ده‌غه بكه‌ن، ئه‌گینا زیان له ناوبانگی بزووتنه‌وه‌كه ده‌دات.
رۆژ به‌ڕۆژ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ئاپۆره‌ی زیاتر رووی تێده‌كات، به‌پێی لێدوانی دیپلۆماتێكی ناتۆ كه بۆ سی ئێن ئێن دواوه له ماوه‌ی 7 رۆژی رابردوودا 20 هاووڵاتی مردوون و كوژراون كه دووانیان له ئاسمانه‌وه له فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی ئه‌فغانه‌كاندا، كه‌وتنه خواره‌وه و مردن. ئه‌وانی دیكه‌ش یان له گه‌رمادا خنكاون یان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه له‌به‌رده‌م دیواره كۆنكرێتییه‌كه‌دا ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و ده‌كوژرێن.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، جه‌نه‌راڵێكی به‌ریتانی رایگه‌یاندووه ته‌نیا رۆژی 22 ئاب، 7 كه‌س مردوون، ئه‌و جه‌نه‌راڵه بینیویه‌تی كه 7 جه‌سته له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه له‌و دیو دیواره كۆنكرێتییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه، په‌ڕۆی سپی-یان پێدادراوه.
فڕۆكه‌خانه تاكه ده‌روازه نییه بۆ هه‌ڵهاتن، سنووری ئێران و پاكستانیش رێگه‌یه‌كی دیكه، بۆیه ئه‌وانه‌ی بێئومێدن بگه‌نه فڕۆكه‌خانه، په‌نا بۆ سنووره‌كان ده‌به‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ، توركیا له‌ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا به هه‌زاران گه‌نجی ئه‌فغانی ده‌ستگیركردووه و به پاس ره‌وانه‌ی ئێرانی كردوونه‌ته‌وه.
توركیا دیواری كۆنكرێتی دروست ده‌كات به‌درێژایی 241 كیلۆمه‌تر له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران له ناوچه‌ی كالدێران و له‌ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 155 كیلۆمه‌تری ته‌واو بووه، له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ش 200 تاوه‌ری چاودێری به ئامێری كارۆرووناكی داده‌نێت.
به‌پێی گۆڤاری نیوزویك، خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا بڕیاریدا كه هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور زیاد بكات.
ئاكار ره‌خنه‌ی له ئێران گرت كه ناتوانێت سنووره‌كانی بپارێزێت، وتیشی: "له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 62 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون له‌نێوان سنووری توركیا و ئێران".
تاڵیبان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر رێگری له‌و لێشاوه نه‌كات كه رووی له فڕۆكه‌خانه كردووه، ئه‌وا ئابڕووی ئایینده‌ی نێوده‌وڵه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ی باش نابێت، ئێستا كار له‌وه ده‌رچووه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ناتۆ-دا كاریانكردووه، وڵات جێهێڵن، به‌ڵكو ئێستا خه‌ڵكی ئاسایی زیاتر ده‌یه‌وێت وڵات جێهێڵێت، رۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌و ژماره‌یه زیادده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن پی ئاڕ تاڵیبان لێبوردنی بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌ركردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ركییه‌كان یان ناتۆ كاریان كردووه یان له‌ناو سوپای پێشوودا بوون، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ش هاووڵاتیان راناگرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ڵدێن خه‌ڵكی ساده‌ن و دۆخه‌كه به فرسه‌ت ده‌زانن.
به‌ڵام سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری هاووڵاتییه‌كی كابول-ه‌وه وه‌ریگرتووه كه ئه‌و ئازار و لێدان و هه‌ڵكوتانه‌ی سه‌ر ماڵان له‌ماوه‌ی 15-20 ئاب دۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆز كرد و خه‌ڵك زیاتر بیری له جێهێشتن كرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن سوپای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تالیبان به‌نیازی رێگه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤه له بری فرۆكه‌خانه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت وڵات جێبهێڵن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی راپۆرته نهێنییه‌كانی پێنتاگۆن ئه‌گه‌ری زۆره گروپی (رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) هێرش بكاته سه‌ر خه‌ڵك و فرۆكه‌خانه و ئه‌وكات خه‌ڵكێكی زۆر تیائه‌چێت یان له ئه‌گه‌ری بچوكترین ته‌قینه‌وه به سه‌دان كه‌س ئه‌كوژرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیشدا، دوێنێ 22ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) بایدن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه تا ئه‌مساته ترسی هێرشی (رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) هه‌یه.
بایدن به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "له ماوه‌ی 36 سه‌عاتی رابردوودا 11 هه‌زار كه‌س له كابول-ه‌وه گواستراونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان به فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به‌هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی C17 و C130 گواستراونه‌ته‌وه".
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكرد كه له به‌رنامه‌یاندایه كه‌رتی ئاسمانی مه‌ده‌نی بخه‌نه گه‌ڕ و داوای 16 فرۆكه‌یان له كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی (یونایتد ئیرلاین، ئه‌مه‌ریكان ئێرلاین و ده‌لتا ئیر كردووه. گوتیشی: "داوای 18 فرۆكه‌ی تری بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كراوه بۆ هاوكاری ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانیانه‌ی هه‌ڵاتوون بۆ وڵاتانی دیكه".