ژنێكی سعودی له كاتی مه‌شقی شوفێری خۆی به دوكانێكدا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژنێك له كاتی مه‌شقی شوفێریدا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی به یه‌كێك له دوكانه‌كانی شاری "ریاز"ی سعودیه‌دا ده‌كێشێت و زیانێكی زۆر به شوێنه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
له گرته ڤدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئۆتۆمبێلێك ده‌یه‌وێت له‌به‌رده‌م دوكانێكی گه‌وره‌دا به‌وه‌ستێت، به‌ڵام شوفێره‌كه كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و له‌ناكاو خۆی به‌دوكانه‌كه‌دا ده‌كێشێت.
له گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی كامیرای چاودێریی دوكانه‌كه، ئۆتۆمبێله‌كه به‌ربه‌ستی دوكانه‌كه ده‌شكێنێت و دێته ناو دوكانه‌كه، جگه له زیانگه‌یاندن به كه‌لوپه‌لی دوكانه، كه‌سێكیش به‌هۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كه‌لوپه‌له‌كان.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه كه‌سێك له‌لای راستی ئۆتۆمبێله‌كه دێته خواره‌وه، به‌ڵام شوفێره‌كه له شوێنی خۆی ده‌مێنته‌وه، ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه، هه‌ندێك كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن، شوفێره‌كه ئافره‌ته و له‌كاتی مه‌شقدا بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئۆتۆمبێله‌كه رابگرێت.
له سعودیه تا 24ی حوزه‌یرانی 2018 رێگه به ژنان نه‌ده‌درا ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانا ئایینییه توندڕه‌وه‌كان لێخوڕینی ژنانیان حه‌رام كردبوو و پێیانوابوو، ئه‌مه ده‌بێته هۆی تێكه‌ڵاوی ژن و پیاو، ئایینیش رێگه به‌وه نادات.
امرأة تفقد السيطرة على مركبتها وتقتحم محلًا في #الرياض.. شاهد: ردة فعل المتواجدين في المكان pic.twitter.com/Pg8UA8wBdD
— الموجز السعودي (@saudistuff) August 17, 2021
د.ی