كریستیانۆ له یانه‌یه‌كی جیاوازی پرێمه‌رلیگ نزیك ده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی نوێترین زانیاری میدیاكان، یانه‌ی یوڤێنتۆس ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێت و یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگیش بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتووه‌ته سه‌رهێڵ.
فابریزیۆ رۆمانۆ په‌یامنێری سكای سپۆرتس رایگه‌یاندووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ر داوای خۆی له یاریی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئۆدێنزی به‌شداریی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی نه‌كردووه و ده‌یه‌وێت پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له یوڤێنتۆس بڕوات و یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، رایگه‌یاندووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت خۆی رزگار بكات له ده‌ست ئه‌و مووچه زۆره‌ی كه ساڵانه ده‌یداته ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه، بۆیه یوڤی ئاماده‌یه ته‌نیا به نرخی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه خاوه‌نی یانه‌ی تۆتێنهام بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووه‌ته سه‌رهێڵ و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ش ره‌مه‌زاندی ده‌ربڕیوه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نونو سانتۆی راهێنه‌ری پورتوگالی هاونیشتیمانی له تۆتێنهام یاری بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له كۆی 134 یاری 101 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه و هاوینی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌شێك له میدیاكان پێشبینی ده‌كه‌ن له‌م هاوینه خولی ئیتاڵیا جێبهێڵێت.