لیڤهرپوول محهمهد سهڵاح له مهترسی دووردهخاتهوه
محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوول رێگەی پێ نادرێت بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ میسڕ بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوول ئامادەنیە بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارە خۆپارێزییەکان، رێگە بە محەمەد سەڵاح هێرشبەرە هەڵبژاردەکەیان بدات بەشداری یارییەکانی پاڵاوتنەکانی بکات، کە بریارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە وڵاتەکەیان لە لیستی سووردایە لە بەریتانیا، بۆیە ئەگەر یاریزانەکەی هەڵبژاردەکەیان و یانەی لیڤەرپوول بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا پێویستە 14 رۆژ کەرەنتین بکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە محەمەد سەڵاح زۆر لە یارییەکانی یانەکەی داببڕێت.