نووسینگەی پەدەکەسە لە عاموودا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سووتێنرا

پێشتر چەند جارێکی دیکە لەلایەن گروپەکانی سەر بە پەکەکە سووتێندراوه‌
نووسینگه‌ی په‌ده‌كه‌سه‌ له‌ عاموودا سووتێنرا
نووسینگه‌ی په‌ده‌كه‌سه‌ له‌ عاموودا سووتێنرا

K24 - هه‌ولێر:

ناوەندی راگەیاندنی لقی "عاموودا"ی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا "پەدەکەسه‌"، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەك کەسی نەناسراو ئاگریان لە نووسینگەی پەدەکەسە لە شاری عاموودا بەرداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا-دا هاتووه‌، كه‌ بەهۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وە بەشێك لە کەلوپەلەکانی نێو نووسینگەکە سووتاوە.

پێشتر چەند جارێکی دیکە نووسینگەی پارتەکانی نێو ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و گروپەکانی سەر بە پەکەکە سووتێندراوه‌.

د.ی