دۆڵی په‌نجشیر ئیشه‌كه‌ی له تاڵیبان تێكداوه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
تاكه شوێنێك له‌ئه‌فغانستان كه له ژاوه‌ژاوه‌وه دووره و نێوانیشیان له‌گه‌ڵ كابول-ی پایته‌خت ته‌نیا نزیكه‌ی 65 كیلۆمه‌تریشه، دۆڵی په‌نجشیر-ه. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا تاڵیبان نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی بكات.
له دوای 15ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) ته‌واوی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه،. به‌ڵام كه‌رتی (په‌نجشیر) كه 34مین كه‌رتی ئه‌فغانستانه خۆی نادات به‌ده‌ست تاڵیبانه‌وه، چونكه به بنكه‌ی (شێر) ناسراوه و ناوه‌كه‌شی به واتای "پێنج شێر" دێت.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود ته‌مه‌ن 34 ساڵ، كوڕی سه‌ركرده‌ی دیاری پێشووی ئه‌فغانستان ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوده، كه دوو رۆژ به‌ر له رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر-ی 2001 له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه تیرۆركرا، ئێستا جه‌نگاوه‌ره‌كانی كۆكردۆته‌وه كه ناوی به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی ئه‌فغانستانه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز، عه‌لی مه‌یسه‌م نه‌زه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی (NRF) گوتویه‌تی كه گرووپه‌كه‌یان ئاماده‌ن بۆ ململانێ ئه‌گه‌ر تاڵیبان گفتۆگۆ هه‌ڵنه‌بژێرێت، گوتیشی: "به‌هه‌زاران كه‌س رێگه‌یان گرتۆته‌به‌ر بۆ په‌نجشیر و ئاماده‌یی به‌رگریان تێدایه"، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه تا ئێستا 9 هه‌زار چه‌كدار له كه‌رتی په‌نجشیر كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس رۆژانه دیمه‌نی راهێنانی چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود ده‌گوازێته‌وه له‌كاتی مه‌شقدا. شانبه‌شانی ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌فغانستانه‌وه به ده‌ستیان گه‌یشتووه له‌كاتی ته‌سلیم نه‌بوون به هێزه‌كانی تاڵیبان.
له‌به‌رامبه‌ردا زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژی تاڵیبان رۆژی 22ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)، گوتی: "چه‌كداره‌كانی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود له سێ لاوه گه‌مارۆ دراون". گوتیشی: "ئیماره‌تی ئیسلامی هه‌وڵده‌دات به ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات".
تاكه رێگه‌یه‌ك هه‌یه كه لێوه‌ی بچیته ناو دۆڵی په‌نجشیر كه 34ـه‌مین و بچووكترین كه‌رته‌كانی ئه‌فغانستان، له‌دووری 65 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی كابول-ه‌وه‌یه.
خاڵی پشكنینی چوونه ژووره‌وه‌ی گه‌روه‌كه هێنده ته‌سكه كه ته‌نیا 6 مه‌تر پانیه‌تی، ئه‌وه‌نده به‌سه دوو ئۆتۆمبێلی پێداتێپه‌ڕێت به‌هێواشی.
دوو شاخی به‌رامبه‌ر یه‌كی به‌رده‌ڵان ئه‌ملاوئه‌ولای دۆڵه‌كه‌ی گرتووه كه 600 مه‌تر چووه به‌ئاسماندا، ئه‌و شوێنه ده‌بێت به دواهه‌مین شوێنی به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستان.
راسته تاڵیبان توانی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته هه‌موو خاكی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ بكاته‌وه به‌ڵام په‌نجشیر كه به‌زمانی فارسی به مانای (پێنج شێر) دێت بریتییه له قه‌ڵایه‌كی سروشتی.
وێڕای نزیكی له كابول-ه‌وه به‌ڵام هیچ حكومه‌تێكی بیانی و ئه‌فغانی نه‌یتوانیوه پێ بخاته په‌نجشیر-ه‌وه.
هه‌میشه سه‌ركرده‌كانی په‌نجشیر به روونی گوتوویانه، بۆ باشترین و خراپترین ئه‌م دۆڵه سه‌ر به ئه‌فغانستانه، به‌ڵام مه‌رجی تایبه‌تی هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، پلانی سه‌ركرده‌كانی په‌نجشیر وایكردووه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هیچ دڵه‌راوكێیان نه‌بێت له‌وه‌ی كه تاڵیبان داگیریان بكات. بۆیه ده‌ڵێن: "ئه‌وان با بێن، ده‌بینن!"
كاتێك له‌خاڵی پشكنینی سه‌ره‌كی دۆڵه‌كه ده‌چیته ژووره‌وه، له‌به‌رده‌میدا ژماره‌یه‌ك ده‌بابه‌ی تێكوپێكشكاوی سوپای سوری سۆڤیه‌ت ده‌بینیت كه له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا به‌ده‌ستی چه‌كدارانی شا مه‌سعود تێكشكێنراون بۆیه خه‌ڵكی په‌نجشیر له‌رێگه‌ی ئه‌م ده‌بابه شكاوانه‌وه به‌هه‌موو هێزێك ئه‌ڵێن: "ئێمه سۆڤیه‌ت-مان شكاند".
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، تاڵیبان به هه‌زاران چه‌كداری كۆكردۆته‌وه و رووی له په‌نجشیر كردووه. له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌وساته‌وه تاڵیبان كه‌وتۆته جموجۆڵ تا ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ كاته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌كه‌كانی سوپا به‌چه‌كه‌كانیانه‌وه خۆیان كردووه به دۆڵی په‌نجشیر-دا.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌سه‌دان خۆبه‌ختكاری ئیماره‌تی ئیسلامی رووه و ویلایه‌تی په‌نجشیر رۆیشتوون ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئاماده‌نه‌بوون خۆیان راده‌ستی ئێمه بكه‌ن".
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی (NRF) ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ره‌كه‌یان دووركه‌وتنه‌وه‌یه له رژانی خوێنی ئه‌فغان ده‌كات و فشارخستنه سه‌ر رژێمی نوێی ئه‌فغانستان.
به‌ڵام عه‌لی مه‌یسه‌م نه‌زه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی (NRF) له رێگه‌ی رۆیته‌رز-ه‌وه، گوتی: "مه‌رجی گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان سیستمی لامه‌ركه‌زییه، سیستمێك كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی تێداجێ بێته‌وه، یه‌كسانی ژن و مافی مرۆڤ و ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ربكات".
نه‌زه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه له پاكستانی دراوسێ هه‌تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر.
نه‌زه‌ری گه‌شبینه به‌و راپۆرتانه‌ی پێیان گه‌یشتووه كه چه‌كداره ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان له ناوچه جیاجیاكانه‌وه داوای په‌یوه‌ندیان كردووه به به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی.
له‌دێرزه‌مانه‌وه، به هه‌زاران تاجیك كه زۆریان له بنه‌چه‌وه تاجیك-ن پارێزگاری له‌و دۆڵه ده‌كه‌ن كه ئاوێكی سازگاری پێدا تێده‌په‌ڕێت.
زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌گه‌ر تاڵیبان بیه‌وێت به چه‌كوته‌قه‌مه‌نی قورسه‌وه بگاته دواهه‌مین شوێنی ئه‌م دۆڵه، به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: "به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی زیانی قورسیان لێده‌ده‌ن".
ئه‌حمه‌د موسلیم حه‌یات كه پاسه‌وانێكی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌فغانستان بوو له له‌نده‌ن و پسپۆری ئه‌منییه و دانیشتووی په‌نجشیره، به رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست-ی وتووه "هه‌رگیز ته‌سلیم نابین". " خه‌ڵكی په‌نجشیر هه‌رگیز ته‌سلیمی تیرۆریستان نابێت، هه‌موو ئه‌مرین به‌رله‌وه‌ی ئه‌وه رووبدات".
هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی (NRF) له‌رێگه‌ی زه نیویۆرك پۆست-ه‌وه پێداگری له‌وه ده‌كات كه ئه‌فغانستان پێویستی به سیستمی فیدرالی-یه بۆ كۆتایی هێنان به درێژه‌دان به‌و جه‌نگه‌ی كه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت. "جه‌نگ ته‌نیا ئه‌نجامێكی لاوه‌كییه له ئه‌فغانستان، ئه‌فغانستان وڵاتێكی فره ئێتنییه، هیچ گروپێكی ئێتنی به ته‌نیا نا‌توانیت سیاسه‌ت بكات و ئه‌وانی دیكه په‌راوێز بخات" ئه‌و وه‌های وت.
له په‌نجشیر هیچ ره‌مزێكی سه‌ركردایه‌تی و جوامێری به‌دیناكرێت كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دۆڵه خواستبێتیان جگه له ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود نه‌بێت كه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رگریكاری ئه‌فغان بوو دژی سۆڤیه‌ت و دواتریش به‌ره‌نگاری تاڵیبان بۆوه كه لای خه‌ڵكی په‌نجشیر، به (شێری په‌نجشیر) ناسراوه.
ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود، دوو رۆژ دوای 11ی سێپتێمبه‌ر له رێگه‌ی دوو به‌كرێگیراوی تونسی سه‌ر به قاعیده تیرۆركرا كه ئه‌و دوو كه‌س به ناوونیشانی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجزیره-ی قه‌ته‌ری هاتبوونه لای و له رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه له كامێره‌كه‌یاندا تیرۆریان كرد.