خوشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوا لە دۆن دەکات شانەکانی بچووک بکاتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پاولۆ دیبالا لە یاریی بەرامبەر ئۆدینێزی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پاولۆ دیبالا لە یاریی بەرامبەر ئۆدینێزی

خوشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێدەنگی شکاند و بە توندی رەخنەی لە بڕیاری رەتکردنەوەی گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرت.

ئێلما سانتۆس دێ ئاڤیێرۆ خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بە توندی رەخنەی لە رەتکرانەوەی گۆلەکەی دۆن لەدژی ئۆدینێزی گرتووە، نووسیویەتی 'ئەگەر تۆ دوو شانت هەبێت، بۆ ئەوەی لە ئۆفساید دەربازت بێت پێویستە تۆ شانە گەورەکەت بە شانێکی مامناوەند بگۆڕێت، دزیکردن دەستیپێکرد'.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گەڕی یەکەمی سێریا ئەی دوای هاتنە ناوەوەی لە دوایین خولەکەکان بە سەر گۆڵی بردنەوەی بۆ یۆڤێنتۆس کرد، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە و کردییە ئۆفساید.