فه‌رمی، پێرێز یه‌ك بلیۆن یۆرۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یاریزانێكی داناوه‌

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستی ڤاڵڤێردی ناوەڕاسکاری یانەکەیان تاکو ساڵی 2027 نوێ کردەوە، لە کاتێکدا ئەم یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی لە ساڵی 2025 کۆتایی دەهات.

ڤاڵڤێردی 23 ساڵ مووچەی ساڵانەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە و بەپێی پێگەی گۆڵی جیهانی نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی بلیۆنێک یۆرۆیە، ڤاڵڤێردی هاوشیوه‌ی بێنزێما دوو یاریزانی یانه‌كه‌ن كه‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان یه‌ك بلیۆن یۆرۆیه‌، هەرچەندە ریال مەدرید بە فەرمی ئاماژەی به‌و بابه‌ته‌ نەکردووە.

ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی لە ساڵی 2016 لە یانەی پینارۆلی ئۆرۆگوایی روویکردە ریال مەدرید و سەرەتا لە تیپی دووەم یاریی کرد و دواتر بانگهێشتی تیپی یەکەم کرا.

ئەم یاریزانە ئۆرۆگواییە تا ئێستا لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان 177 یاریی بە درێسی شاهانەکان کردووە و 8 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمار کردووە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و ڤاڵڤێردی. 24 ئۆگه‌ستی 2021 یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ـ مه‌درید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و ڤاڵڤێردی. 24 ئۆگه‌ستی 2021 یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ـ مه‌درید