رای جیاواز له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری "پارت-تایم" هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌رێكی مسیری بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری پارت-تایم ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرای كرد، كه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ته‌واوی كاته‌كه‌تی پێویسته نییه، ده‌كرێت هه‌فتانه ته‌نیا یه‌ك رۆژ بۆ ئه‌و هاوسه‌ره‌ت ته‌رخان بكه‌ی، ئه‌مه چاره‌سه‌ری هه‌ندێك كێشه ده‌كات.
دكتۆر "ئه‌حمه‌د كه‌ریمه"، مامۆستای فیقهی به‌راوردكاری له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر به‌هۆی فه‌تواكه‌ی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری "پارت-تایم"، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه درووست كرد.
ئه‌و زانا ئایینییه‌ی ئه‌زهه‌ر له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا گوتی: "مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن و بوونی شاهێد و دیاریكردنی ماره‌ییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێكران، كه‌واته ئه‌و هاوسه‌رگیرییه شه‌رعییه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌وه رازی بوو، ببێته هاوسه‌ری دووه‌می پیاوێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شوێنێكی مانه‌وه‌ی بۆ دابین نه‌كات، لەم حاڵەتەدا هاوسەرگیرییه‌كه رێگەپێدراوە. بەڵام نابێت ئەم هاوسەرگیرییە گشتگیر بکەین، چونکە هەموو خێزانێك ئەمە قه‌بووڵ ناكات".
شێخه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر جه‌ختی كرده‌وه، كه "ناتوانین هاوسه‌رگیریی پارت-تایم حه‌رام بكه‌ین، یان به تاوانی بزانین، كاتێك مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری تێدا بێته‌دی، ئه‌مه هاوسه‌رگیری كاتی "موتعه" نییه و كاتی تێدا دیاری نه‌كراوه.
خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری پارت-تایم
بیرۆكه‌ی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه له‌لایه‌ن پارێزه‌ر "ئه‌حمه‌د میهران"ـه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كاتێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیبووی: "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه، ده‌ستپێشخه‌ری سێ لایه‌نه گرنگه، ئه‌ویش هاوسه‌رگیری پارتتایم و هاوسه‌رگیری دووه‌م و خوازبێنی هاوڕێیه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ت، كه جیابووبێته‌وه.
أحمد مهران صاحب فكرة «زواج البارت تايم»: الفكرة موجودة في المجتمع منذ زمنٍ بعيد pic.twitter.com/YgDSjb7MOl
— المصري اليوم (@AlMasryAlYoum) August 17, 2021
گوتیشی: "گۆڕانكاری رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه گرنگه و پێویسته ئاسانكاری بۆ هاوسه‌رگیری بكرێت و سنوورێك بۆ كێشه‌كانی هاوسه‌رگیری دابنرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ئه‌بی مه‌سعود-ی قازی گوتوویه‌تی: هه‌ر پیاوێك ته‌نیا هاوسه‌رێكی هه‌بێت، بۆ دادوه‌ری ناشێت و له ناو خه‌ڵكدا جێی نابێته‌وه".
مشت‌ومڕ لەسەر هاوسەرگیری پارتتایم
به شێوه‌یه‌كی گشتی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له میسر ئه‌م بابه‌ته رای گشتی جوڵاندووه، هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه رێگه‌پێدراو نییه و پێویسته له‌بیربكرێت، له‌كاتێكدا رای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه‌ش كراوه، كه هاوسه‌رگیری پارتتایم وا له ژن ده‌كات، وه‌ك كاڵایه‌كی هه‌رزان سه‌یر بكرێت، پیاوان ئه‌مه به هه‌ل ده‌زانن و هه‌موو رۆژێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مانای هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه، كه خێزانێكی ته‌واو درووست بكرێت و ژن نه‌كرێته بوكه‌ڵه‌یه‌كی سێكسی و ته‌نیا بۆ تێربوونی خواسته سێكسییه‌كان نه‌بێت.
سه‌باره‌ت له هاوسه‌رگیری پارت-تایم "خانه‌ی فه‌تاوی میسر"، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، نابێت به‌دوای هه‌ندێك ده‌سته‌واژی ئەم دواییانە بكه‌وین، كه باس له هاوسه‌رگیرییه‌ك ده‌كرێت، كه ده‌بێته هۆی خۆشەویستیی دەرکەوتن و ناوبانگ و تێكچوونی بەهاکان، سەرلێشێواوی لە کۆمەڵگادا دروست دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر مانای سەقامگیری و پێکەوەیی خێزان ده‌بێت.
لا ينبغي الانسياق ورا‌ء دعوات حداثة المصطلحات في عقد الزواج التي ازدادت في الآونة الأخيرة، والتي يَكْمُن في طياتها حب الظهور والشهرة وزعزعة القيم، مما يُحْدِث البلبلة في المجتمع، ويؤثِّر سَلْبًا على معنى استقرار وتماسك الأسرة التي حرص عليه ديننا الحنيف ورعته قوانين الدولة.
— دار الإفتاء المصرية 🇪🇬 (@EgyptDarAlIfta) August 22, 2021
د.ی