نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ميرى كوێت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پرسه‌نامه‌يه‌كدا بۆ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، ميرى ده‌وڵه‌تى كوێت، بۆ كۆچى دوايی خوالێخۆشبووی خوشكيان خاتوو شێخه به‌درييه ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌یان كرد و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى خانه‌واده و كه‌سوكاريان بداته‌وه.