فوئاد حوسێن ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی عێراق له‌گه‌ڵ رووسیا له مۆسكۆ ئاشكرا ده‌كات
K24- مۆسكۆ:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له وڵاتی رووسیایه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: شانده‌كه‌یان له 50 كه‌س پێكهاتووه، و نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شه له نێوان عێراق و رووسیا و له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی ئابووری و بازرگانی ده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكراشیكرد، پرسه سیاسییه‌كانیش ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی عێراق و لایه‌نی رووسی پێكده‌هێنێت و ژماره‌یه‌ك یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له ته‌واوی بواره‌كاندا واژۆ ده‌كرێن.
H.B