به‌غدا: هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له (10ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌ڕێوه ده‌چێت، دواناخرێت.
له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی، راشیگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م زانیارییانه دوای ئه‌وه دێت، كه پڕوپاگه‌نده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژادن له‌كاتی دیاریكراودا له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)، بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، رایانگه‌یاندبوو، كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه ده‌چێت.
چاودێرانی سیاسی پێشتر له‌وباوه‌ڕه‌دابوون، ئەگەرێكی به‌هێز بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌ئارادابوو، دۆخی ناوخۆی و دەرەوەش بە ھۆکاری دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەزانن، پێیان وایه ئەگەر ھەڵبژاردن لەم دۆخەدا بکرێت، لە ناوەراست و باشووری عێراق ھەڵبژاردنێکی پاك نابێت، لە دوای ھەڵبژاردنەکانیش دۆخی عێراق خراپتر دەبێت.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب