مه‌ترسیداره به‌په‌له له فه‌یسبووكه‌كه‌ت بیانسڕه‌وه
K24 - هه‌ولێر
ده‌زانی نزیكه‌ی ملیار و نێوێك له خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووكن و به‌وپێیه چاره‌گێكی خه‌ڵكی جیهان له ڕیگه‌ی ئه‌م تۆڕه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه؟
وه‌ك چۆن تۆ زۆر جار ده‌چیته سه‌ر هه‌ژماری هه‌ندێك كه‌سی نه‌ناس " كه‌سانێكی نه‌ناسیش هه‌ن ده‌یانه‌وێ هه‌ژماری تۆ بكه‌نه‌وه و به‌دوای زانیاری تایبه‌تی تۆدا بگه‌ڕێن.
له‌وباره‌وه شاره‌زایانی بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م تۆڕه ده‌كه‌ن ئه‌م زانیار و بابه‌تانه له هه‌ژماره‌كانیان بسڕنه‌وه.
1 – به‌رواری له‌دایك بوون
هاوكاری فێڵباز و دزه‌كان ده‌كات به ئاسانی ده‌ستیان بگاته ژماره‌ی حسابی بانكی و ورده‌كاری تایبه‌تی كه‌سیتان.
2 – ژماره‌ی مۆبایل
لایه‌نه باشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ژماره‌ت له به‌رامبه‌ره‌كانته‌وه پێ ده‌گات، به‌ڵام لایه‌نه خراپه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌توانرێت به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیت پێوه‌بكرێت.
3 – زۆربه‌ی هاوڕێیان
ده‌روونناسان له‌و بڕوایه‌دان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مرۆڤێك ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان بپارێزێت له 150 كه‌س تێپه‌ڕ ناكات ، بۆیه پێویسته ئه‌وانی دیكه بسڕنه‌وه.
4 – وێنه‌ی منداڵه‌كانت
ئایا نه‌وه‌كانی ئێستا چ سودێك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان ده‌بینن له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ سودێك نابینن.
5 – قوتابخانه‌ی منداڵه‌كه‌ت
ئاماژه‌دان به قوتابخانه‌ی منداڵه‌كه‌ت ئه‌گه‌ری ده‌سدرێژی كردنه‌سه‌ری زیاد ده‌كات.
6 – شوێنه‌كه‌ت
دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ت له‌سه‌ر مۆبایل ئاسانكاری ده‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت چاودێریت بكات و ئازارت بدات.
7 – به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت
ئه‌مه بنه‌مایه‌كی كلاسیك و كۆنه نابێت ڕێگه بده‌یت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت له‌ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌كانت له فه‌یسبووك بزانێ چی ده‌ڵێت و چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه، بۆیه باشتره بیسڕنه‌وه.
8 – پلاندانان بۆ كاتی پشووه‌كانت
ئاسانكاری بۆ دزه‌كان ده‌كات بچنه ماڵه‌كه‌ت و دزیت لێبكه‌ن،بۆیه هیچ كات له فه‌یسبووك بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه ده‌ته‌وێ له‌كوێ پشوو به‌سه‌ر به‌ریت و ده‌چیت بۆ كوێ،له‌وكاتانه‌شدا كۆمپانیاكانی دڵنیایی قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه ناكه‌نه‌وه كه دوور له‌ماڵی خۆیان شوێنه‌كانیان له‌سه‌ر فه‌یسبووك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
9 – لایه‌نی سۆزداریت
ئه‌گه‌ر كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریت هاتووه و په‌یوه‌ندییه‌كی نوێت ده‌ستپێكردوهوه،له فه‌یسبووك باسی مه‌كه چونكه زۆر دڵخۆش نابیت له‌وكاته‌دا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر خه‌ڵك به په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كه‌تیان زانیوه.
10 – ورده‌كاری كریدیت كارت
ئه‌مه ده‌تكاته نێچیری فێڵباز و دزه‌كانی ناو ئینته‌رنێت.
بۆیه به‌زووی ئه‌و ده‌خاڵ ڕه‌چاو بكه.