نرخی نەوت 50 دۆلاری تێپەڕاند
K24 - ھەولێر
سەرەڕای بەرزبوون و نزمبوونی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو ئەمڕۆ50 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوا ئاڵوگۆڕیشدا یەن بەرمیل نەوتی خاوی جۆری پێوەری برێنت بە 50.33 دۆلار فرۆشرا.
سەرەرای زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەمبوونەوەی بەرھەم و یەدەکی نەوتی ئەو وڵاتە، نرخی نەوت ئەمڕۆ 50 دۆلاری تێپەڕاند. نرخی یەن بەرمیلی نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکاش گەیشتە 49 دۆلار و 66 سەنت، ھەروەھا نەوتی برێنتیش بە 50 دۆلار و 33 سەنت فرۆشرا.
ئەمە لە کاتێکدایە بریارە لە رێکەوتی دووی مانگی داھاتوو وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیك لە ڤییەننا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی بازاڕی نەوت لە جیهان.