ناوی وەزارەتی کارەبای عێراق دەگۆڕدرێت

حکومەتی عێراق ژمارەیەک بڕیار دەربارەی نەوت و وزە دەدات
وەزارەتی کارەبای عێراق
وەزارەتی کارەبای عێراق

K24 - هەولێر

حکومەتی عێراق ژمارەیەک بڕیار دەربارەی نەوت و وزە دەردەکات و ناوی وەزارەتی کارەباش بۆ وەزارەتی کارەبا و وزەی نوێ دەگۆڕێت.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا پڕۆژەیاسایەک ئامادە بکرێت بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی کارەبای عێراق بە وەزارەتی کارەبا و وزەی نوێ و ناردنی بۆ پەرلەمان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای فوراتی ناوەڕاست.  هەروەها بڕیاریشدرا بە دامەزراندنی سندووقی نەوەکان و بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو رێنمایی تایبەتی بۆ دەربچێت.

گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی وزە، لەوانەش سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق