ئەدھەم بارزانی: ئامادەین پێشوازی لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەین

حاكم قادر: لە چەند رۆژی داھاتوو سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەین
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (كوردستان24) لەبارەی پێشوازیكردنیان لە بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "ئامادەین پێشوازی لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەین".

حاكم  قادر حەمەجان،  كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: " لە چەند رۆژی داھاتوو سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەین و لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش كۆدەبینەوە".

 لە بارەی پێكھێنانی سەركردایەتی ھاوبەش لەگەڵ گۆڕان حاكم قادر ئەوەی خستەروو: "رێككەوتنی نێوانمان روونە و تێیدا ھاتووە كە سەركردایەتی ھاوبەشمان دەبێت".

ئەمڕۆ شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە سلێمانی كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و حاكم قادر حەمەجان،  كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆچوونی ھەردوولایان لەبارەی دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان خستەروو.