مانەوەی ساموێل ئۆمتیتی لە بارسێلۆنا یەکلابووەوە

ساموێل ئۆمتیتی
ساموێل ئۆمتیتی

مانەوەی ساموێل ئۆمتیتی لە بارسێلۆنا یەکلابووەوە، لەکاتێکدا ل لیستی ئەو یاریزانانەدا بوو بارسێۆنا دەیویست ئەم هاوینە بەڕێی بکات.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ساموێل ئۆمتیتی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە و بە رێژەی %100 ئەمەی یەکلاکردووەتەوە، رادیۆی کەتەلۆنیاش رایگەیاندووە، دوو رۆژ لەمەوبەر بەرگریکارە فەرەنسییەکە لەگەڵ خوان لاپۆرتا و بەرپرسەکانی دیکەی یانەی بارسێلۆنا کۆبووەتەوە و گەیشتونەتە رێککەوتن ئۆمتیتی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، چونکە ئێستا توانای جەستەیی بەرگریکارە فەرەنسییەکە زۆر باشە و بەرپرسانی یانەکە پێیانوایە ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە لە لاوانی هێلی بەرگری یانەکەیان لەم ساڵانەی دواییدا بەرپرسیار نییە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش رایگەیاندووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت بۆ ئەوەی ئۆمتیتی لە یانەکەیان بهێڵنەوە مووچەکەی کەم بکەنەوە یانیش پێدانی مووچەکەی بۆ وادەیەکی دیکە دوابخرێت.
ئۆمتیتی 34 ساڵان هاوینی 2016 بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆنی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کرد و تا ئێستا 90 یاریی بە درێسی بلاوگرانا کردووە و دوو گۆڵی بۆ یانەکە کردووە