ژیار گۆڤەند بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی دهۆک کرد

ژیار گۆڤەند
ژیار گۆڤەند

ژیار گۆڤەند بەفەرمی بۆ وەرزی داهاتووی خولی پلە یەکی عێراق پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دهۆکەوە کرد.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژیار گۆڤەند یاریزانی یانەی برایەتی کە بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ریزی ئەو یانەیە یاریی دەکرد، بەفەرمی چووە ریزەکانی یانەی دهۆک کە شەش یانەی دیکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەسەر هێڵ بوون.

ژیار گۆڤەند بۆ ماوەی ساڵێک تەنیا بۆ خولی عێراقی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دهۆک دەکات، کە لەسەر داوای خالید موشیر سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکە پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە.

وەرزی رابردوو ژیار گۆڤەند لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتبوو، بەڵام دواتر بەهۆی پێکانەوە چەند مانگێک لە یاریکردن دابڕا.