ئاگاداربن له كوردستان هاككردنی فه‌یسبووك زیادیكردووه
K24 – هەولێر:
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان جۆرێكی نوێ هاككردنی هه‌ژماری فه‌یسبووك سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌گه‌رچی شێوازه‌كه به هاككردن دانانرێت چونكه هیچ پرۆسه‌یه‌كی پرۆگرامینگ و كۆدینگی تێدا به‌كارنایه‌ت، به‌ڵام دواجار ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك و ئه‌كاونتی به‌كارهێنه‌راندا ده‌گرن.
به گوێره‌ی تیمی ته‌كنیكی كوردستان24، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ئێستا جۆره هاكێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه، ئه‌ویش سه‌ره‌تا ناردنی نامه‌یه‌كه بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك به‌ناوی یه‌كێك له كۆمپانیاكان، گوایه بووه‌ته براوه‌ی خه‌ڵاتێكی گرانبه‌ها، كه ڕه‌نگه له نێوان 400 بۆ 600 دۆلار ده‌بێت.
كاتێك به‌كارهێنه‌ر نامه‌كه ده‌كاته‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه ده‌داته‌وه كه نامه‌كه‌ی بۆ ناردووه، له كاتی گفتوگۆكانیش ئه‌و لایه‌نه‌ی نامه‌كه‌ی ناردووه، داوای كۆدێك له خاوه‌نی سه‌ره‌كی فه‌یسبووكه‌كه ده‌كه‌ن كه بۆ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی ده‌چێته‌وه، ئه‌و كۆده‌ش پێی ده‌ڵێن سیكیوریتی كۆد و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌یسبووك له ئامێری نوێ داوای ده‌كات، به به‌كارهێنانی كۆده‌كه ده‌توانن پاسوۆرده‌كه‌ی ریسێت بكه‌نه‌وه پاسوۆردی نوێ بۆ هه‌ژماره‌كه‌ی دابنێن.
به‌مجۆره‌ش خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه چیدیكه ده‌ستی به ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی ناگات و هاك ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی كۆده‌كه، هه‌ژماری تایبه‌تی فه‌یسبووك ده‌بردرێت، كه ریسێتی پاسۆردی فه‌یسبووكه، له‌و رێگه‌وه كه‌سی هاككه‌ر ده‌توانێت به ئاسانی ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌كه‌ت دابگرێت.
بۆیه له‌كاتی هه‌ستكردن به هه‌وڵی هاككردنی هه‌ژماری فه‌یسبووك، پێویسته هه‌وڵی خێرا بدرێت بۆ خۆ رزگاركردن له پڕۆسه‌ی هاككردن، له رێگه‌ی گۆڕینی ژماره‌ی نهێنی چوونه ژووره‌وه و ئیمه‌یل و ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به پاراستنی فه‌یسبووكه‌كه‌ت.
وه‌ك له رێنماییه‌كانی پارێزگاریكردن له فه‌یسبووكدا هاتووه، پێویسته خاوه‌نی خاوه‌ن پاسوۆردێكی به‌هێز بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ده‌ستی هاككه‌ری پێنه‌گات، جیا له‌وه‌ش هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌ك وه‌ك هاوڕێ له فه‌یسبووك تۆمار نه‌كرێت، كلیك له‌سه‌ر هه‌موو لینكێكی هاتوو بۆ ماسنجه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌ی، چونكه ره‌نگه هه‌وڵێكی دیكه بێت بۆ هاككردن.
هه‌نگاوه‌كانی پارێزگاریكردن له هه‌ژماری فه‌یسبووك بریتین له:
یه‌كه‌م: له‌كاتی دروستكردنی فه‌یسبووك، پێویسته ئیمه‌یڵ له‌یاد نه‌كرێت.
دووه‌م: ژماره‌ی نهێنی چوونه ژووره‌وه بۆ هه‌ژماری فه‌یسبووك، بریتی بێت له پیت و ژماره‌ی جۆراو جۆر و هێماكان.
سێیه‌م: ئه‌و پرسیارانه وه‌ڵام بدرێته‌وه كه به‌شی پارێزگاری فه‌یسبووك ئاڕاسته‌ت ده‌كرێت.
چواره‌م: كلیك نه‌كردنه سه‌ر هه‌موو لینك و ئه‌و هاوڕێیه‌تیانه‌ی كه بۆت دێت، تا ئه‌و كاته‌ی كه مسۆگه‌ر نه‌بێت، ئه‌و شتانه چین بۆ ئه‌وه‌ی كلیكی بكه‌ی.
پێنجه‌م: به‌هه‌موو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی فه‌یس بووكه‌كه‌ت مه‌كه‌ره‌وه، ته‌نها یه‌ك ئامێر به‌كار بهێنه تاوه‌كو هه‌ژماره‌كه‌ت به‌پاكی بمێنێته‌وه.
شه‌شه‌م: به هیچ شێوه‌یه‌ك سیكیوریتی كۆده‌كه به ماسنجه‌ر بۆ كه‌س مه‌نێره.
ك.ب