بۆ بینینی فه‌وزای فڕۆكه‌خانه‌ی كابول چووه‌ته ئه‌فغانستان.. خۆی له ئه‌مه‌ریكا بینییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شۆفێرێكی پاكستانی بۆ بینینی دیمه‌نه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به بارهه‌ڵگره‌كه‌ی ده‌چێته كابولی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام له‌وێ وا بۆی رێكه‌ده‌كه‌وێت سواری فڕۆكه‌یه‌ك بێت و بچێته ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "سیاسه‌ت"ی پاكستانی، ئه‌و شۆفێره ناوی ماشۆ شینوارییه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی لاندی كۆتالی پاكستانه، به بارهه‌ڵگره‌كه‌ی چووه‌ته كابول و له‌وێش په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌ی پچڕاوه.
سه‌ره‌تا كه‌سوكاره‌كه‌ی وایانزانیوه ئه‌و پیاوه له گرژییه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گیانی له‌ده‌ستداوه، بۆیه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش ئاگاداریان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌یه‌وه هه‌بێت ئاگاداریان بكاته‌وه.
ته‌نیا دوای 3 رۆژ، ئه‌و پیاوه له ئه‌مه‌ریكاوه په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "من سه‌لامه‌تم و ماوم، له فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه سه‌ركه‌وتم، ئێستاش له ئه‌مه‌ریكام".
سه‌ره‌تاش دیپلۆماتكارێكی هۆڵه‌ندی رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و له فه‌یسبووكه‌وه نووسیویه‌تی: "باوه‌ڕ ده‌كه‌ی یان نا، شۆفێرێكی پاكستانی بۆ بینینی دیمه‌نی گرژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هاتووه‌ته ئه‌فغانستان، له‌وێش سواری فڕۆكه ده‌بێت و خۆی له ئه‌مه‌ریكا ده‌بینێته‌وه".