وه‌زیری دارایی عێراق: مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌نێرین

K24 – هەولێر:
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن ئاماژه‌یپێكرد، چیدیكه عێراق پێویستی به قه‌رزكردن له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، نییه.
وه‌زیری دارایی، رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و قه‌رزانه‌ی كه عێراق له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ریگرت، بۆ پرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا كۆرۆنا بوو، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه قه‌رزی دیكه وه‌رگیراوه، ده‌توانین تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له قه‌رزكردن به‌رده‌وام بین.
روونیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی باشه، له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ره‌نگه له داهاتوودا عێراق پێویستی به‌قه‌رزكردن نه‌بێت، له ئاینده‌ش نرخی دۆلار رێك ده‌خه‌ینه‌وه.
عه‌لاوی گوتیشی: عێراق خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه له بواره‌كانی دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و كه‌رتی وزه، ئه‌و پرسانه‌ش كاری زۆری پێویسته.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بێلایه‌نانه و پیشه‌یی و ئیدارییه، مانگانه پابه‌ند ده‌بین به ناردنی (200) ملیار دینار، بۆپرسی مووچه.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه دژی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئاستی به‌رهه‌می فه‌رمانبه‌رانی به‌رز بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین كه ده‌سه‌ڵات به پارێزگاكان بده‌ین، چونكه وه‌زاره‌ته‌كان جه‌ختی زۆریان كه‌وتووه‌ته سه‌ر.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌رمیلێك نه‌وت له بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2022) به (50) دۆلار خه‌مڵێنراوه، رێكخراوی ئۆپیك (450) هه‌زار به‌رمیلی دیكه بۆ عێراق زیاد ده‌كات، ناشكرێت باج زیاد بكرێت، رێژه‌ی باج له داهاتی ده‌وڵه‌تی عێراق %1ـه.
ك.ب