پورتوگال و بهلجیكا گۆڕانكارییان له پێكهاتهكانیان كردووه
فێرناندۆ سانتۆس پێکهاتە پۆرتوگالی بۆ پاڵاوتنەکانی ئەوروپا و گەیشتن بە مۆندیالی 2022 راگەیاند کە لە بیست و پێنج یاریزان پێک دێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی پێکهاتەکە دەکات و لە چوای مانگی داهاتوو یارییەکی دۆستانە بەرامبەر قەتەر دەکەن و دواتر لە پاڵاوتنەکان رووبەڕووی ئازەربایجان دەبێتەوە، جگە لە کریستیانۆ هەریەکە لە رۆبن دیاز و جواو کانسیلۆ و بێرناردۆ سیلڤا بانگهێشت کراون، بەڵام جواو فێلیکس بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت.
له لایهكی دیكهوه، رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنهری ههڵبژاردهی بهلجیكا لیستی یاریزانانی بهلجیكای راگهیاند و هازارد و کۆرتوا لە لیستی هەڵىژاردەكهن بۆ پاڵاوتنەکان، بهڵام دێ برۆین ناوهراستكاری مان سیتی بههۆی پێكانهوه دوورخرایەوە.
بڕیارە بەلجیکا لە سەرەتای مانگی داهاتوو 3 یاری بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیستۆنیا، چیک و بیلارووسیا بکات.