شۆك... مباپێ داوای ئه‌م ژماره درێسه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له باره‌ی كلیان مباپێ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و پێشبینی كراوه ئه‌م یاریزانه سبه‌ی به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و ره‌نگه سبه‌ی به فه‌رمی ببێته یاریزانی ریال مه‌درید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كلیان مباپێ داوای درێسی ژماره 5ـی ریال مه‌درید ده‌كات كه پێشتر ئه‌فسانه‌ی فه‌ره‌نسی زینه‌دین زێدان له‌و یانه‌یه پۆشیویه‌تی.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 174 یاری 134 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.