دووه‌م ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویدا
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوای چه‌ند خوله‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش روویدا.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژراو و برینداریش هه‌ن و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش له ریزی برینداره‌كاندان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی نیو كاتژمێر به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی خۆكوژییه‌وه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه رووی‌دابوو و به‌هۆی ئاڵۆزی دۆخه‌كه، تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه به‌ته‌واوه‌تی نازانرێن، به‌ڵام ئاماره نافه‌رمییه‌كان میدیاكانی ئه‌فغانستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له ته‌قینه‌وه‌كاندا به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و ته‌نها له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌میشدا به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س برینداربوونه.
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستاش فڕۆكه‌خانه‌ی كاوبل له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌و هێزانه‌ی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ن، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵیان كردووه، به‌ڕێوه‌ده‌بن.
هه‌رچه‌ن تا ئێستا هیچ لایه‌نێك لایه‌نی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كردووه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی بكات.
كێربی جه‌ختیشی كرده‌وه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، هاووڵاتیانی خۆیان ئاگادار كرده‌وه، كه به زووترین كات فڕۆكه‌خانه‌ی كابول جێبهێڵن، چونكه مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.
H.B