نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته عێراق شانده‌كانمان بپارێزێ
K24 – هەولێر:
جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له عێراق، رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌ڕێوه بچێت، پێویستمان به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هه‌یه.
پلاسخارت هۆشداریدا، پێویسته ژماره‌ی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی زیاد بكرێت، بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری، پارێزگاریكردن له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
راشیگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، بنه‌مایه‌كی سیاسی به‌هێزه بۆ عێراق، سه‌رخستنیشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.
واشنتن، ئاماژه‌یپێكرد، پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی چاودێران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زیاد بكات.
لیندا تۆماس، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق زیاد بكرێت، داواشمان له حكومه‌تی عێراقی كردووه، كه شانده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن و رێگری له ساخته‌كاری بكه‌ن.
گوتیشی: ئێمه باوه‌ڕمان به نێرده‌یی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، كه بێلایه‌نانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووێكی باشتر بۆ عێراقییه‌كان دابین بكه‌ن.
زیاتر له (130) چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له ریز نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چاودێری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقیش، بڵاویكرده‌وه، (3) كه‌س ده‌ستگیر كران، كه پیلانیان داڕشتبوو بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م.
راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستگیر كراون، كه به‌نیاز بوون ساخته‌كاری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئامانجیان كاركردن بوو بۆ گۆڕینی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، دواجار ئاشووب له عێراق دروست بكه‌ن، له رێگه‌ی ناشرینكردنی كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی عێراق.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌ی كاندیده ژنه‌كان له عێراق، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2018)، ئاسته‌كه‌ی بۆ (نیوه) دابه‌زیووه.
ئاماژه‌یپێكرد، (963) كاندید، له هه‌ڵبژاردنی (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ، به‌شدارن.
سه‌رچاوه: الجزیره
ك.ب