بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن لایه‌نگرانی سه‌در خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجامده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی له به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م.
ئیبراهیم موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رایگه‌یاند، ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌می، داهاتوو.
ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌دره، پاڵپشتی له كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌كات، جه‌ختیكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در رێگه پێدراوه كه بڕیار له‌باره‌ی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئاینییه‌كان، بدات، هه‌رچی بیه‌وێت، ده‌توانێت بیكات.
چاودێران پێیان وایه، له شه‌قامی عێراقی، خۆپیشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ پاڵپشتی له بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، مه‌رجی یه‌كه‌می موقته‌دا سه‌در، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه بۆ كاتێك كه ره‌وته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بێت، مه‌رجی دووه‌میش، ئیدانه كردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارییانه‌یه، كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، كه ترسی باڵا ده‌ستبوونیان لێده‌كرێت له عێراق.
ك.ب