داعش: ئێمه بووین
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی "داعش" به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابولی گرته ئه‌ستۆ.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام، له رێی چه‌ناڵی ره‌سمیی خۆیانه‌وه، رێكخراوی داعش رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویدا، "ئێمه كردمان".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ناو ئاپۆڕای ئه‌و ئه‌فغانیانه روویدا، كه ده‌یانویست بگه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌فغانی، كه به‌شێكیان منداڵ و ژنن گیانیان له‌ده‌ستدا و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له (60) كه‌س و برینداربوونی زیاتر له (100) هاووڵاتی دیكه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز